تبليغاتX
چاوه روان
چاوه روانی ئاواته نادیاره کان
چاوه روان
سه شنبه یکم اسفند 1385


كه ‌شار گڕوو بۆ ژان ده گرێ (ماموستای خوشه ویستی شاری سه قز: ئیبراهیم ئیسماعیل پوور )

 كه ‌شار گڕوو بۆ ژان ده گرێ »

شه وه ژانێك له باڵای
ئه ستێره یه كه وه پێچراو ئێمه به یان
هه ر هه موومان
تارایه كی زێڕینمان
به روخساری عه شق دا دا

ژانێك په ڵه هه ورێكی داگرت و
ئێمه پاش نمه بارانێك
لێومان به لێوی نێرگزه وه شه ڕابی كرد

ژان له قه ڵافه تی شاره وه ئاڵا و
قرمه ی شكانی ئێسكه كان
ده نگۆی پێچایه شه وی شار و
ئێمه موچڕكێكی ره نگ ترساوی باڵا به رزمان
به ده روازه ی شاره وه هه ڵواسی

ئه م ده روازه ئه لبۆمێكی
به ساڵاچووی ره نگ بزڕكاوی به سنگه وه
چه ند روخسارێكی زراو تۆقیو و
به ژنی چه ماوه ی په رتووكاو
ده ریایه ك شه پۆلی خنكاو و
چه ند ملوانكه ی خۆڵه مێشی هه نیسك و
له سه ر هه موانه وه دوو ماری راساوی
سه ر كۆ ته دارێكی گه نده ڵ

.............................

شار پیره پیاوێكی به سامه
نه رۆژ ژومێرێكی له باخه ڵدا و
نه كات ژومێرێكی به مه چه كه وه
لێره ... ئه مڕۆ دوێنێ یه و دوێنێ سبه ی
له بن كه وای مراد خانی ئه م پیاوه دا
سینه یه ك پڕ راز و تاسه
فایلی دوێنێی سه دان هیلالی جێژنی قوربان و
فایلی ئه مڕۆی رۆحی سه وزی مناڵان و
فایلی سبه ی هه گبه یه ك حه ز و تاسه و
داڵانێك له كۆ تایی به ر زه خ و
هه یوانێك و
شۆڕابه ی هێشوه ترێ
له گیرفانی سه ر دڵیدا
وێنه ی ده یان
نا مرابه گ شه ڕه فخان و
شۆڕه سواری جوانه مه رگه
...................

ئێره شاره و پیره پیاو
ئه لبومێكی نوێی به ده سته وه
ئێره شاره و به فر
كلوو كلوو پێڵوی چاومان
قورس ده كا و ......
سۆمامان
بۆ دیتنی
گه زیزه ی قه دپاڵی گوند و
فواره ی گۆڕه پانی ناوه ندی
شار هه ر به گوڕه
ئێره شاره و.........

                              ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

وينه ي ماموستا ئيبراهيم ئيسماعيل پوور 

 


ادامه مطلب

+ ا نوشته شده توسط : عه تا (چاوه روان) در ساعت 14:36