شنبه سی ام دی 1385
وه ره بو یه ک بژین(هونراوه ی سارا عومه ر)
وه ره ...
با له زه‌رده‌په‌ڕی ئێواراند
هه‌ردوو پێکه‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌ریا سه‌ما بکه‌ین
بهرزهبهرزانی لوتکه‌ی چیاکان
بکه‌ینه خه‌ون و
له‌دووره‌وه سه‌یریان بکه‌ین
ببینه بازنه‌ی چهشناو چه‌شن و
به یه‌کجاری له‌ئامێزی خۆزگه‌کاندا
بۆ یه‌ک بژین

ادامه مطلب
+ ا نوشته شده توسط : عه تا (چاوه روان) در ساعت 17:19
چهارشنبه بیستم دی 1385
دیارت نیه ئازیز
که به دیار تۆوه داده نیشم، که چاو له چاوه ڕه شه کانت هه ڵده پێکم، به خۆم نیه
ده رۆم، به‌ره و زه ریای بێ پایانی خه یال.
زۆر جاران زیز ئه بیتو به قه ڵسی لێم ده پرسی، ماوم؟
من بیر له نیگا کانی تۆ ئه که مه وه، بیر له به یانیه کی پڕ له
مێهره بانی و ئاسووده یی، که واته ماوم، ماوم بۆ تۆ،
به‌ڵام تۆش بێ ئا گا له خه یاڵی من...
بیر له وه ده که مه وه ده سته بچووکه‌کانت، به‌ڵام گه رم و گوڕ، له نێو ده سته
ته زیوه کانم دا بشارمه وه و سه رمه ست و پڕ له هیوا شان به شانی یه کتر
بۆ پێشه وه بۆ مه کانێکی سارێژ له بێ ده نگی هه نگاو هه لگرین.
چی ئه بێت ده نگی پیٌی ئێمه بێده نگی مه کانێک بشکێنێت؟ چی ئه بێت که به
خوشه ویستی یه که وه گه رمی گه رم بین، هێنده گه رم که بتوێینه وه...
ته نها ئه ونده ده زانم، تۆ هه موو رۆژێک چاو له ڕووپه ڕی کتێبه کانت
ده خشێنیت، په نجه شووشه ییه کانت له لێوارو سینگی تێنوس‌و په رتووکهکانت
ده خزێنیت، هه موو هه وڵت، هه موو خه ون و خه مت ئه‌وه یه که له
تاقیکاریه‌کانت(امتحانات) ده‌رچیت.
له شارێکی قه ره بالغ، چاوه کانت وێلن، وێڵی دۆزینه وه ی ونبوویه‌ک(گم شده ای).
ونبوویه‌ک که له میژه خه ونه په مه یکانی(خوابهای پنبه ای) له ئێواره یه کی
سووتاودا له ژیر دیواره روخاوه کاندا لێ به‌جی ماوه.
نازانم، که چۆن ئه رۆیت بۆ زانستگا، به کام شه مه نده فه‌ر، به کام ئوتوبوس،
یان ره نگه به پیاسه کردن، به گوێ دانه جریوه جریوی بالنده کان‌و گوێ
هه ڵخستن بۆ ده نگی ڕوباره کان، یان خۆ تێرامان‌و گوێ دانه ناله‌ی ئه‌وانه ی
که شه‌وی ڕابردوودرۆزنانه ماچیان لێدزراوه، به‌ره و زانستگا هه‌نگاو ده‌نێیت؟
نازانم به کام ئوتو موبیل بۆ شاره که‌ی خۆمان ده گه ریته وه؟
باوه ر بکه نازانم، ده نا دونیایه‌ک گولی سوورم بۆ ده ناردیت،گولی سوور
ئه‌گه ر خه‌یاڵ نه بێت، چی ئه توانێ ئه‌م مه ودایانه کورت کاته‌وه؟
ئازیزم.دیارت نیه و من له هه‌میشه ته‌نیاترم...
هه مووکات له بیرمدا سه ما ئه که ی
ادامه مطلب
+ ا نوشته شده توسط : عه تا (چاوه روان) در ساعت 12:8
سه شنبه دوازدهم دی 1385
ئه وشوینه ی که عیشق سه روکه (سه هه ند)
پێنووسه که م ئه يويست چيتر ،
له سه ر ئه و له وحه يه شتێک نه نووسێت
!
ئه يويست چيتر له مه ر تۆوه ، شتێک نه يه ت به مێشکيا ...
ئه يويست بێده نگی بکاته بيانووی بيرچوونه وه ...
...
من هه م‌و شتێکم بير چۆ ته وه ...
خۆم ...
عه شق ...
بۆنی خاکی باران لێدراوی شه وانی بارانيم ...
چاوه ڕێ بوونه کانی هه ميشه ييم ...
هيوا به به يانی چاوه کانت ،
ڕۆيشتنه که ت ...
نامه کانی هه رگيز نه گه يشتووم ،
...
به ڵام هه ناسه که م...
نه م ئه زانی ،
به يانی ...
ڕه سمی تۆ له سه ر ديواری دڵم ،
بۆ هه ميشه وينه ی تۆی گرتووه و ...
وێران کردنی مه حاڵه !!!

ادامه مطلب
+ ا نوشته شده توسط : عه تا (چاوه روان) در ساعت 16:26