ئاگاداری گواستنه وه
له زه مه نێكی پڕ له شێعری خۆشه ویستی دا چاوه ڕوانی هه نگاوه كانتانم.
له زه مه نێكی پڕ له شێعری خۆشه ویستی دا چاوه ڕوانی هه نگاوه كانتانم.
ئه گه ر موعتادی لێگه ڕێ
گه رمای نیوه ڕۆیه. بۆ خوارد نی فراوێن و حه سانه وه یه كی سێ سه عاته هاتۆته وه بۆ ماڵ. كات ژومێر 4 ونیو له پۆلی رێنووسی كوردی ئاماده ده بێت. چاوه كانی غه مێكی قووڵی تێدا به دی ده كرێ. بێ تاقه ت و شڵه ژاو دیاره. وه كوو رۆژانی تر له باسه كاندا به شدار نابێت. هه موو قسه خۆشه كانی له بیر چوونه ته وه. له سه ره تادا به م حاڵه ته م جێهێشت و به هیوابووم هێندێك هێور ببێته وه. به ڵام بێ ئارامی ئه وكی به رنا دا. بۆ ئه وه ی له و حاڵه ته ی ده ربێنم، داوام لێ‌كرد شێعرێك بخوێنێته وه. زۆر به بێ وازی گووتی: مامۆستا داوای لێبووردن ده كه م، هیچم ئاماده نه كردووه. ئه مجار زانیم كه بێ ئارامیه كه ی هۆیه كی به هێزی له پشته. گوتم: چیه بێ ئارام دیاری؟ به چاوه پڕ له خه مه كانیه وه لێی ڕوانیم و به ئه وكی پڕله گریانه وه گوتی: بۆ مامۆستا ئارامی ماوه؟
گوتم : نا به داخه وه سه رده می ئارامیه كان به سه ر چووه. ئێستا تۆ بڵێ چی رووی داوه؟
دیسان پێشی به گریانه كه ی گرت و زۆر به دڵپڕیه وه ئاوا وڵامی دامه وه: مامۆستا گیان ئه مڕۆ كه بۆ نه هار چوومه وه وه ك هه موو رۆژانی تر به كه یف خۆشیه وه خۆم به ماڵدا كرد . شاد و پڕ وزه له سه ر سفره دانیشتم. پاش هه ندێك خۆ به خواردنه وه خه ریك كردن، د یتم زاق و زریقی پێرێژن وتاقه منداڵی ماڵه هاوسێمان هه ستا. سه ره تا پێم وابووكه ده مه قاڵه یه كی ئاسایی یه وبه س. به ڵام كه شته كه درێژه ی كێشا، منیش دڕد ۆنگ بووم و خۆم پێ نه گیراو به په له هاتمه ده رێ. دیتم باوكی منداڵه كه ده ستی كوڕه چوارساڵه كه ی گرتووه و زۆر به توندی له گه ڵ دایكی خۆی كه دایه گه وره ی منداڵه كه یه ئه دوێ و داوای سجیلی كوڕه كه ی ده كات. گوتم دایه خانم به ڵا دوور بێت ئه وه چ باسه؟ به گریانه وه گوتی: رۆڵه گیان خۆ گوێت لێیه كه ئه م هه تیوه پیس و موعتاده م داوای سجیلی كوڕه كه ی ده كات و ده یه وێ بیفرۆشێ. ئێمه هه موو خه ڵكی گه ڕه ك ده مانزانی كه ئه م منداله چاره ره شه ، دایك وباوكی سه ره ڕای موعتادی ئایدزیشیان هه یه و تا ملان له نه دامه تیه كاندا نوقم بوون . ئێسته داخی سه رباری داخان ئه وه یه كه : ئاخۆ ئه م منداڵه هه ژاره ش ئایدزی هه یه ؟!! ئاخۆ ئه م پیاوه سه رلێشێواوه ئه م منداڵه بێ گوناحه به كێ ده فرۆشێ؟!! چ داهاتوویه ك له پێش نه وه یه كی تری سه رلێشێواوی ئه م گه له هه ژاره دایه ؟!!ئاخۆ .............
هه رگیز ناڵێم: خۆشم ده وێی!!!
ئه مجاره یان هه رگیز ناڵێم:
خۆشم ده وێی
ئازیزه دڵ خه مینه كه م
دڵنیا به هه رگیز ناڵێم:
بۆ تۆ ئه ژیم
گه ر بست به بستی رێگاشم لێ مین رێژ كه ن
گه ر ئاسمان و هه موو تابۆكانیشی
بێنه تكام
نامێنمه وه
ئه ڕۆم له لات
نایێمه وه به ره م كێڵگه ی تاسه و ئه وین
به ره و مه زرای پڕ له درۆ
نانا ئازیز
له شاری تۆ و له خێڵی من
ژن و حه یا، پیاو و شه ره ف
دووریان خستووین له هێڵی یه ك
دڵنیاشم فێریان كردووی
ناگه ن به یه ك دوو هێڵی هاوته ریب و رێك
هۆ باڵنده ی خه یاڵی پێكه وه نه بوون!
خۆشه ویستی
مانای به رزی ئازادیه و
دونیای ئێمه ش، دونیای كۆیله و سه ربڕاوان
چاوه ڕوانی مه رگی هه تاو
هه توانه كه م...
فریو ناده م دڵی ته نگم
خۆشه ویستی
ئه وین
ئاوات
ئازادی و
رێبواری شه كه ت
هه تیو كه وتوون
ئه بێ بڕۆم
مه ڵێ: مه ڕۆ و چاوه ڕوان به
هیواكانم هه تیو كه وتوون
ئه بێ بڕۆم
عه تا یه زدانی

ژن چه نده تاوانباره له چه وساندنه وه ی خۆی و هاوڕه گه زه كانی؟
چـه وسـاوه تـ‌ریـ‌ن گــیـان له بـه ر لـه كـۆمـه ڵـگـای ئێمه دا ژنه! بـه ڵام كــێ لــه م
چه و‌سا ندنه وه دا تاوانباره پیاو یان ژن؟ ئه گه ر بێی له ژنان پرسیار كه ین كێ تاوانباره ؟ له رێوه ده ڵێن پیاوانی كۆمه ڵگا، به ڵام نایه ن بیر له وه بكه نه وه كه چه نده بۆ خۆیان تاوانبارن.ژنی كۆمه ڵگای هێشتا به و باوه ڕه نه گه یشـتـوون كـه ئه وانیش مرۆڤن.هێشتا باوه ڕیان به وه نیه كه ژنیش مافـی ئـازاد ژیـانـی هـه یـه،ته نیا ئه وه نده فێربوون كه خۆیان بچه وسێنـنه وه و لـه گـه ڵ ئێـش و ئــازاردا ژیـان بـه رنـه سـه ر. به شێــكی هــه ره زۆری چـه وسـانـدنـه وه ی ژنـان بـه ده سـت خـودی ژنـانـه، ئـه گـه ر بـۆ خـۆی رێـز بـۆ خـۆی وهاوڕه گه زه كانی دابنێ پیاوان ئیتر ناتوانن بـێ رێـزیان پـێ بـكه ن، ژنـان ئـه گـه ر بـۆ خـۆیـان بڕوایان به خۆیان بێت ده توانن هه موو ئیشێكی خۆیان به ئاكام بگه یه نن به ڵام به داخه وه ئه وه ی له ژن‌دا نیه باوه ڕ به خۆ بوونه. ئه گه ر بێن سه یرێكی ده وروبـه ری خــۆمان بــكــه یـن و بــه هـه رلایــه كــدا بــڕوانــیــن ده بـیـنـیـن كــه هـه ر ژنـه و بـه شـێـوه گـه لـێـكـی جـیـاواز هاوڕه گه زه كه ی خۆی ده چه وسێنێته وه، بۆ نموونه ده بینین دایك كچه كانی بۆ كوڕه كانی ده چه وسێنێته وه،خه سووبووك یه ك ده چه وسـێننه وه، دش بـراژن ده چه وسێنێته وه و براژنیش هه روه تر. ئه مانه و هه زاران چه وساندنه وه ی تر له كۆمه ڵگادا نموونه ی زه قی چه وساندنه وه ی ژنن به ده ستی خۆیان‌و یان ژنی وا هه یه ده بێ به هاوسه ری پیاوێك كه خۆی ژن ومنداڵی هه یه وده یه وێ هێلانه له سه ر هێلانه یه كی تر دروست بكا، بۆچی ده بێ بیر له وه نه كاته وه كه نه ده توانێ هێلانه ی خۆی به جوانی دروست كا و له و لاشه وه هێلانه یه كی تر وێران ده كا، به ڕاستی ئه م چه وسـانـدنـه وانـه ته نیا به ده ستـی ژنـان خـۆیـان ده كـرێـت. ژن ئه گه ر بێت گه وره ترین كێشه ی خۆی كـه خـۆ بـه كـه م زانـیـن و خـۆ بـه مـرۆڤ نه زانینه چاره سه ر بكات، هه موو كێشه كانی تریشی چاره سه ر ده بێ، به ڵام كه م كه س له م بوواره دا هه نگاو هه ڵده گرێ، كه م ژنمان هه یه حه ز به وه بكا كه خۆی له دیل بوون رزگار بكا، ئه گه ر كه سێكیش ببینـن كـه لـه م رێـگـه داهه وڵ ده دا پێیان شێته و بێ رێزیشیان له گه ڵ ده كه ن. داب ونه ریتی كۆنی كۆمه ڵگای ئـێـمه به سه ر هه موومان دا زاڵ بووه وته نیا ئه وه ی فێركردووین كه(نه كه ی؟ نه چی؟ ئه تۆ كچی!) و هه مووكات پێمان ده ڵێن پیاو له ژن عاقڵتره. بۆچی ده بێ منی ژن ئه ونده خۆمم پێ هیچ بێ و ته نیا ده بێ گوێم له قسه كانی پیاو بێت و هه رچی وتیان بڵێم وایه؟
ژن هه موو بیر و هۆشی له لای ئه وه یه كه چۆن له گه ڵ ژنێكی تر رقه به رقه بكا و له چ رێگه یه كه وه یه كتر ئازار بده ن، به جێگه ی ئه وه بێن به یه كه وه دانیشن و كێشه كانیان دیاری بكه ن و به یارمه تی یه ك چاره سه ر كه ن. ژن ئه و هه مووه كه له بیری چه وساندنه وه ی یه ك دایه، ئه ونده بۆ زانین هه وڵی دایه ژیانی زۆر زۆر له ئێستا باشتر ده بوو.
نوسراوه ي: ئه سرين خه يات

دارێكی بێ گه ڵا
كه سه یرت ده كه م بێ گه ڵای
زۆرجوانی
وه ك ژنێكی رووت دێیه به رچاوم
شۆخ وشه نگی
خۆشم ده وێی
چونكه سه ربه ستی
به ڵام
كاتێك به گه ڵاوه ده تبینم
هه ر ئه وژنه جوانه ی
كه پیاوێك
به سێبه ری خۆی دای پۆشیوی
له وكاته دا
هه ست به دیل بوونت ده كه م
زووكه ...زووكه ...
گه ڵاكانت بوه رێنه و
سه ربه ستیه كه ت هه ڵگره وه
ژن سه ربه ست نه بێ
خۆشم نا وێ...
ئێمه دووهێڵی ته‌ریبین
له ره‌وتمان که‌س ناگاو
به گه‌یشتن غه‌ریبین
وه‌ک پرسیارێک
له دڵۆپی رژاوی گریان
یان هه‌ڵبه‌ستی برسییه‌ک
بۆ به‌ژنی شۆخ ونایابی نان
من وه‌یلان وتۆ دووره ده‌س
هیچ زانیوته
کاتێ کازیوه ئاسۆ ئه‌فرۆشێ به دنیا
له‌و کاته‌دا شه‌ونم تکا
گوڵ په‌شۆکا ، خه‌ونی رژا
ژیان ئاوه له پێش چاوما
زه‌وی ده‌ریا!
هه‌نگاوئه‌نێم به‌ره‌و ون بوون
له شه‌پۆلتا
پرووشه‌ی به‌فرێکی کۆرپه‌ی به سه‌ر
پرچما
ئێواره‌یه‌ک خۆڵه مێشی بێ تۆ له په نامدا
راکشاوه
ره‌نگی ژیله‌مۆت گرتوه
ئه‌ڵه‌ی هه‌رگیز کۆڵانی وه‌ک من پیرو
رێبواراویت نه‌دیوه
حه‌زت فڕێدایه تاریکی
به ئێمه‌دا گوزه‌ر ناکه‌ی
تاسه‌ی پیاسه‌ی پاش شێوان و
بیری تانیایشم ناکه‌ی
ناونیشانم!
له وڵاتی عه‌شق وپه‌یڤین
ئه‌فسوونا ویترین حه‌زی
به‌ڵام...!
هیچ ده‌رفه‌تێک شک نابه‌م
بۆ لێبوردن
ئێمه دوو هێڵی ته‌ریبین
به یه‌ک ناگه‌ین
به‌داهاتوویش غه‌ریبین.

ئه‌و ئێواره‌یه‌ی من هاتمه‌وه
تۆ نوستبووی!
له باوه‌شی خه‌وێکی قووڵ
پاڵکه‌وتبووی
تۆ نوستبووی، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی
خه‌ونێکی ناخۆش ده‌ستی له بینه قاقات
گیرکردبێت
په‌یتا په‌یتا ڕه‌نگی ڕوخسارت ئه‌گۆڕا
جارێک بزه‌یه‌کی ناسک ئه‌که‌وته
سه‌ر لێوه‌کانت
ئه‌مگوت ئۆخه‌ی ئیتر منیش
دڵته‌نگ نابم
هێنده‌ی پێ نه‌ده‌چوو خه‌مێک
شێوه‌ی روخسارتی ده‌گۆڕاند
چاره‌م نه‌بوو، له ناخه‌وه بۆ خه‌می تۆ
ده‌هات دڵم له‌ت له‌ت ببێت
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
له خه‌و ڕابووی، پرچت هه‌مووی
ئاڵۆزکابوو
چاوت هێشتا خه‌واڵوو بوو
به پشتی ده‌سته‌کانت
چاوه‌کانت هه‌ڵکڵۆفین
به سه‌رسووڕمانێکه‌وه تێت ڕوانیم
که‌مێک تێم ڕامایت
وه‌ک بڵێێ دوو دڵ بی له ناسینه‌وه‌م
ئۆقره‌م نه‌گرت
وتم گوڵم من ئه‌و پارچه‌م له دڵی تۆ
که ده‌مێکه لێت ون بووه
زه‌مانێکه قه‌ده‌ر لێکی دابڕاندوون
ئێستا بۆ لات هاتووه‌ته‌وه
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
هه‌ورێکی ڕه‌ش
به‌ری ئاسمانی ماڵه‌که‌تانی گرتبوو
تۆ وه‌ک شێتێ یه‌خه‌ی ڕێبوارانت ئه‌گرت
تا له خودا تکا بکه‌ن
ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه لابه‌رێ
به‌ڵکو ئه‌مشه‌و له ڕوخساری ئه‌ستێره‌یه‌ک
ڕوومه‌تی یارم ده‌رکه‌وێ
* * *
ئه‌و ئێواره‌ی من هاتمه‌وه
له بێده‌نگی ئه‌و شاره خامۆشه‌دا
گوێم له ترپه‌کانی دڵم ئه‌گرت
تۆیش به کڕیی
له تاریکی حه‌وشه‌که‌تان پیاسه‌ت ئه‌کرد
من هیچ که‌سێکم نه‌بینی له گه‌ڵتدابێ
به‌ڵام تۆ هه‌ر قسه‌ت ده‌کرد
کاتێک که لێت وردبوومه‌وه
بینیم ڕۆحم له گه‌ڵتدا پیاسه‌ی ئه‌کرد.
• • •

چاوه‌کانت شه‌ڕ ده‌فرۆشن...!
من وه‌ستاوم
به‌رامبه‌رت،
ــ ئه‌و که‌سه نیم بێمه سه‌ر چۆک ــ
هه‌رچی چه‌کی چاوت هه‌یه
نامترسێنێ و
ده‌ست هه‌ڵنابڕم
وه‌ک عاشقێکی ترسنۆک.
نزیک به لێم،
تۆ وه‌ک هه‌وری پڕ له گرمه‌ی
به‌ڵام،
بروسکت ناگاته لام
نه ده‌توانی بمسووتێنی
نه دڵیشم ده‌ربهێنی
نه ده‌گه‌یته
دوایین وه‌ڵام.
ئه‌گه‌ر ڕقت
دڵۆپێک ئاوی ده‌ریا بێ
له به‌رامبه‌ر هه‌ست و سۆزی
من به‌بێ هۆ
دڵنیا به له به‌رامبه‌ر
زه‌ریای ڕقی منیش بۆ تۆ.
تۆ هه‌نگاوێ
ڵێم بێیته پێش
من ده هه‌نگاو بۆ لای تۆ دێم?
جارێ گولێکم بۆ بێنی
هه‌موو ڕۆژێ
به چه‌پکێ گوڵ
به دوای تۆدا من ده‌گه‌ڕێم.
ئیتر به‌سه
چیتر له سه‌نگه‌ر مه‌وه‌سته
دڵم شه‌یدای یه‌ک وشه‌یه
چیتر دڵی من مه‌شکێنه
که‌سێک چۆن به‌رد
له که‌س ده‌گرێ
که ماڵی خۆی له شووشه‌یه!
جگه ره
له‌به‌ر چاوم
وه‌ک جگه‌ره‌ی داگیر ساوی
به‌رواڵه‌ت سپی و سؤڵ و له‌ش رێک و پێک
نێو چاوان گه‌ش
له ده‌روون نوقمی زوخاوی
ئه‌تناسم......وناتناسمه‌وه!
شێوه‌ت ئاشنایه، خؤشه‌ویست.
ده‌ست بده به ده‌ستمه‌وه
بێ‌با بڕوین....
به‌سه‌ر رێگای بزمار رێژدا.
به سه‌ر سنگی قه‌ڵه‌شاوی زه‌وی تینوو
به‌نێو نزاری رووبه ئاسمان ده‌س هه‌ڵبڕیو
له دڵته‌نگی ئێواره‌دا
رێگا ببڕین.
به‌ره‌و هه‌ورێکی نه‌باریو.
له ئه‌وێ تؤ چرای سه‌رت جارێکی‌تر داگیر سێنه
منیش له‌به‌ر تیشکی چاوت
جگه‌ره‌یه‌ک.

|
به یادی روژانی رابردوو بو تو هه ناسه که م:
|
| یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م ! گوڵم ! به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت ، ده‌چێته ناو دڵم ! هه‌ر به گوێی دڵم ! گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت . شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی به تاو و تینه‌که‌ت ! هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت ! تۆ ! ئه‌وینمی .. ڕێک و پێک ترینه شیعری تاکو ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی ! تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی ! هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا ، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت ! به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت ! به شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ به خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت ، مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! خۆشه‌ویسته‌که‌م ! عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م ! تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت ! ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م ! تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی ، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م ! له کاتی تونییایه‌تی ، به چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی ، تۆ ! قیامه‌تی ! دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی ! تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی ! تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی ! تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی ! خوێنی خوێنه‌که‌م ! هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟ بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟ ده‌ستی خۆم بڕی !. ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ . بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری عاسمانی مانی تۆ . جوانه بووکه‌که ! هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ که بێمه جێی ژوانی تۆ . مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! ها.. ترووسکه‌که‌م جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه، ببیه شیعره‌که‌م ! ببیه شیعره‌که‌م تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت . تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی تاسکه تاسکی ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت . لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت ! |
شه‌رم مه‌كه له ڕوخسارم
من هه‌ر كه‌سه‌كه‌ی جارانم
كه فرمێسكت بۆ ده ڕێشتم
له دڵت دا ده بووه زامی عه‌شق
بۆیه ڕوخسارت ڕه نگی
عه‌شقی منی گرتبوو
ئێستاش! دڵی به وه فات.
